• وەزارەتى خوێندنى باڵا ماوەى سکاڵا بۆ دەرچووانى خولى دوەم درێژدەکاتەوە

    دواى ئەوەى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، پلانى وەرگرتنى لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) زياد كرد، به‌شێوه‌یه‌ك به‌هۆی پلانه‌كه‌وه (16) هەزار کورسى خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانە خرایه‌به‌رده‌ست، کە لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراون، لە ئەنجامدا (5200) پێنج هەزار و دوسەد سکاڵا تۆمارکرا، به‌ڵام نزیكه‌ی (11) یانزه‌ هه‌زار کورسی بەبەتاڵى مانەوە.

  • ناوی مامۆستایانی وانەبێژ رادەگەیەندرێت

    وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، پیشبینی دەکەن لەم هەفتەیەدا رێکارە ئیدارییەکانی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ لە لایەن بەڕێوەبەری پەروەردەکان و خوێندنگاکانەوە تەواو ببێت،