ناوەندی فێركاری كاریزما بەهاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای نۆستاڵجیا كۆرسی IELTS و گەشەپێدانی زمانی ئینگلیزی بەم نزیكانە دەست پێ دەكەن، كەلەلایەن مامۆستا بەتواناكانی پەیمانگای نۆستاڵجیاوە دەوترێنەوە.

هەموو ئەو فێرخوازانەی هیواخوازن بڕوانامەی نێودەڵەتی زمانی ئینگلیزی IELTS بەدەست بهێنن ، كاتێك پرسیاری بەتواناترین مامۆستای ئەم بوارە دەكەن گوێبیستی ناوی (مامۆستا غەریب ساڵح) دەبن، لەپێناو سود وەرگرتن لەتواناكانی ئەم مامۆستایە ناوەندی فێركاری كاریزما و پەیمانگای نۆستاڵجیا كۆرسی راستەوخۆ و زیندووی سەر هێڵ پێشكەشی فێرخوازان دەكەن ، كورسیەكانی ئەم كۆرسە دیاری كراوە.

هەروەها پەیمانگای نۆستاڵجیا بەهاوبەشی ناوەندی فێركاری كاریزما خولێكی بەهێزكردنی Speaking دەكاتەوە بۆ ئەو فێرخوازانەی هیواخوازن قسەكردنیان (Speaking) لە زمانی ئینگلیزیدا بەهێز بكەن، دەتوانن بەوەرگرتنی ئەم كۆرسە گەشە بەتوانای قسەكردنیان لەزمانی ئینگلیزیدا بدەن، مامۆستا راستەوخۆ لەگەڵ خوێندكارەكانی بەلایف لەپۆلێكی ئەلیكترۆنی زیرەكدا وانەكە دەڵێتەوە، فێرخوازان دەتوانن بەڤیدیۆ یان بەمایك بەشداری وانەكە بكەن ، لەپۆلە ئەلكترۆنیەكەدا هەموو رێكارە پێویستیەكانی فێركردن ئامادەكراوە، ئەم وانەیە لەلایەن مامۆستا محمد ئومێد دەوترێتەوە.

بۆ كڕینی هەر كۆرسێكی پەیمانگای نۆستاڵجیا ، ئەم لینكەی خوارەوە بكەرەوە:

كۆرسەكانی پەیمانگای نۆستاڵجیا لەسەر وێب سایتی كاریزما