مەرج و بەندەکان

بەشداربوی بەریز، لە کاتی هاتنەناو وەیب سایتی کاریزما سەنتەر، پێویستە  سەرجەم مەرج وبەندەکان بخوێنیتەوەو ڕەزامەندی بدەیت لەسەر تەواوی خاڵ و بەندەکانی. وە لە کاتی بەکارهێنانی وەێبسایتەکەمان مانای وایە ڕەزامەندی لەسەر  هەموو بەند و مەرجەکان، بە پێچەوانەوە دەتوانیت داخلی پرۆگرامەکە نەبیت و بەکاری نەهێنیت.

 لە کاتی پابەند نەبونت بە مەرجەکانەوە کاریزماسەنتەر سەرپشکە لە گرتنەبەری هەر رێوشوێنی پێویست کە بەگونجاوی دەزانێت.

- لەبەر ئەوەی کارکردن لەم سیستەمەدا بە شێوەی ئۆنلاینە و کارکردنە لەگەڵ ژمارەو حساب، بۆیە بەشداربو بەرپرس دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکات و نهێنی و زانیاریەکان بپارێزێت.

زانیارییە کەسیەکان :

- بە بەشداریکردنت  پێویستە ئەو زانیاریانەی لێت داوا دەکرێت بە  دروستی پڕیان بکەیتەوە، چونکە لە کاتی دروست بونی هەر کێشەیەکدا ئێمە تەنها مەمەڵە لەگەڵ ناوی دروستی پێناسی باری شارستانیدا دەکەین.بە پێچەوانەوە ئێمە بەرپرس نابین.

- هەموو زانیاریە کەسیەکانی بەشداربووان پارێزراون و بە نهێنی دەمێننەوە و ئاشکرا ناکرێن، مەگەر لە لایەن لایەنێکی یاساییەوە داوا بکرێت، یان بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە کەل و پەل و زانیاریەکانی کاریزماسەنتەر پێویست بێت.

- پێویستە بەشداربو زانیاریەکانی بپارێزێت و خۆی بەرپرسە لە پاراستنی ئەو زانیاریانەی ناو حسابەکەی، و ژمارەی نهێنی و کارتی بەشداربونی. لە کاتی ئەوەی کەسێکی تر بە هەڵەی بەشداربو داخلی سیستەمەکە بو ئێمە هیچ بەرپرس نابین.

- ئێمە بەرپرس نین لە خراپ بەکارهێنانی کارتەکەت بەڵام ئەگەر چەند ژمارەیەکی سەر کارتەکەت نەخوێنرایەوە دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە سەنتەری ڕاژەی بەشداربوانەوە بە ئەوەی کێشەکەت بۆ چارەسەر بکرێت.

 

 

بەرپرسیارێتی بەشداربو

- هەرکەس هەوڵی هاک کردن و چونەناو بەرنەمەکانمەن بدات جگە لەوەی باڵانسەکەی خاڵی دەبێتەوە، رێگەی یاسایی دەگرینەبەردژی .

- کەریزماسەنتەر بەرپرس نیە لە هەر هەلەو کەم وکورتیەک کە بەهۆکارێکی دەرەکی رودەدەن و لەدەروەی توانا و دەسەڵاتی ئێمە بێت، وەک لەلایەن هێزێکی بەڵا (القوە القاهرە) یان کەسی سێهەمەوە بکرێت. بەڵکو تەنها هەوڵی چارەسەر دەدەین.

مافی داگرتن و بڵاوکردنەوە :

- هیچ بابەت و زانیاریەکی وێبسای کاریزماسەنتەر بۆ لەبەرگرتنەوە و دابەشکردن نییە و هیچ کەسێک ( کەسی سروشتی یان مەعنەی و ئیعتيباری) ئەو مافەی نیە بە بێ ڕەزامەندی بەرپرسانی   کاریزما سەنتەرەو . ئەگەر نا مافی گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێکی یاساییمان هەیە.

 - لە کاتی دروست بونی هە کێشەیەکدا پێویستە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاگاداری کاریزما سەنتەر بکرێتەوە بۆ چارەسەری کێشەکەت.

مافی گۆڕانکاری :

 - کاریزما سەنتەر دەسەڵاتی هەموو گۆڕانکاریەکی هەیە لە پڕۆگرام و نرخی خزمەتگوزاری و مەرجەکانی بەشداریکردن لە هەر کاتێکدا کە ویستی، و بەرپرس نیە لە ئاگادارکردنەوەی بەشداربوانی، بەڵام ئەگەر ئەو گۆڕانکارییانە ئەنجامی نەرێنی لەسەر بەکارهێنەر هەبێت، پێش ئەوەی ئەو گۆڕانکارییانە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەکارهێنەر ئاگاداردەکاتەوە لە پێشهاتەکان، و مافی هەڵبژاردنی پێ دەدات لە  بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە، یان بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکی تردا.

- کاریزما سەنتەر مافی ئەوەی هەیە کە لە داهاتودا گۆڕانکاری بکات لەم مەرجانەی لێرەدا دەخرێنەڕوو.

یەکلاکردنەوەی یاسایی :

- لە کاتی دروست بونی کێشەو ناکۆکیدا کار بە یاسا بەرکارەکانی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەکرێت وتەنها لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان کێشەکە یەکلا دەکرێتەوە.